جیهانگرنگترین

ئەستێرەیەکی ناوداری تۆپی پێ وازهێنانی یەکجارەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ناسراوی ئەرجەنتینی و یانەکانی ئەوروپا وازهێانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ راگەیاند.

وەک زۆرێک لە مێدیاکان لە زاری خۆیەوە رایانگەیاندووە، ئێریک لامێلا بڕیاریداوە بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت.

لامێلا کە تازە تەمەنی 33 ساڵە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2009 کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ ریڤەرپلەیتی وڵاتەکەی دەستپێکرد. پاشان لە ساڵی 2011-2013 درێسی رۆمای ئیتاڵی پۆشی. بەڵام ئێریک لەسەر ئاستی ئەوروپا زیاتر وەک یاریزانی تۆتنهام دەناسرێتەوە کاتێ بۆ ماوەی 8 ساڵ لەو یانەیە یاریی دەکرد پێش ئەوەی لە ساڵی 2021 رووبکاتە سێڤییا.

وەک مێدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، لامێلا دوای بڕیاری وازهێنانەکەی، راستەوخۆ پەیوەندی بە دەستەی راهێنەرایەتی یانە ئەندەلووسیەکەوە دەکات و لەپاڵ ماتیاس ئالمێدای هاونیشتیمانی کە ئێستا راهێنەری نوێی یانەیەکە، وەرزی نوێ دەستپێدەکەن.

لامێلا لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە ماوەی نێوان 2011-2018 درێسی تانگۆی پۆشی.

کۆتا وێستگەیش کە بڕیاری وازهێنانی دا، لەگەڵ ئایک ئاسینای یۆنانی بوو کە تەنها ساڵێک لەگەڵیان بەردەوامبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button