ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دست بە مانگرتن دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ ئەوپەڕی هەڵوێست لە یانەکەی وەردەگرێت و ئامادە نییە یارییان بۆ بکاتەوە.

سبەی شەو خولی ئینگلیزی بەفەرمی دەستپێدەکات. لە یەکێک لە بەهێزترین رووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی یەکەمی خولەکەش، نیوکاسڵ شەممەی داهاتوو دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤیلا. بەڵام ئالێکساندەر ئیزاک نایەوێ یاریی بۆ ماگپایس بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کاریگ هەوپی رۆژنامەنووسی بەریتانی، ئیزاک دەستی بە مانگرتن کردووە سوورە لەسەر جێهێشتنی نیوکاسڵ. ئەوە لەکاتێکدایە لیڤەرپوول ئۆفەر لەدوای ئۆفەری بۆ پێشکەش دەکات بەڵام لەلایەن یانەکەی ئەستێرە سویدیەکەوە رەتدەکرێتەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە هێرشبەرە سووپەرەکە بۆ یەکەم یاریی وەرزەکە ئامادەی پێکهاتەکەی ئێدی هاو نابێت.

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول ئۆفەرێكی نوێ بۆ گواستنەوەی ئیزاک پێشكەشدەكات

بابەتی زیاتر

Back to top button