ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپا راگەیێندرا
UEFA نوێترین ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە

یاریگا –
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا نوێترین ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە.
یوێفا ریزبەندەکەی بەر لەدەستپێکردنی وەرزی نوێی خولەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە و ریال مەدرید بەجیاوازییەکی زۆر پلەی یەکەمی گرتووە.
هەرچەندە ریال مەدرید هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆی لە وەرزی رابردوودا نەبوو، کەچی پارێزگاری لە پلەی یەکەم کردووە و ئینتەر میلانیش سێ پلە سەرکەوتووە.
مانچێستەر سیتی دوو پلە دابەزیوە و بایرن میونشیش دووپلە سەرکەوتووە و ئێستا لە پلەی دووەم ریزبەندی باشترینەکانی ئەوروپایە.
هەرچەندە پاریس سانجێرمان وەرزی رابردوو لە پلەی پێنجەمدابوو، کەچی سەرەڕای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، پلەیەک دابەزیوە و لیڤەرپوول پلەیەک پێشیکەوتووە.
ریزبەندی باشترینەکانی یوێفا
- ریال مەدرید – 117.500 خاڵ
- بایرن میونشن – 108.250 خاڵ
- ئینتەر میلان – 107.250 خاڵ
- مانچێستەر سیتی – 102.750 خاڵ
- لیڤەرپوول – 101.500 خاڵ
- پاریس سانجێرمان – 94.500 خاڵ
- لیڤەرکوزن – 85.250 خاڵ
- دۆرتموند – 84.750 خاڵ
- بارسێلۆنا – 83.250 خاڵ
- رۆما – 80.500 خاڵ
یانەکانی دیکە
- ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پلەی 12
- مانچێستەر یونایتد لە پلەی 13
- چێڵسی لە پلەی 14
- ئارسیناڵ لە پلەی 15
- میلان لە پلەی 19
- تۆتنهام لە پلەی 31
- یوڤێنتوس لە پلەی 32
- ناپۆلی لە پلەی 35