دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر سیتی پاڵەوانێكی ئەوروپا دەگوازێتەوە و ریال مەدرید چاودێری ناوەڕاستكارێک دەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر سیتی گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما دەستپێكردووە، ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێک بكاتە هەمیشەیی و ئێنكونكو یانەیەكی بۆندسلیگای دەوێت.
مانچێستەر سیتی گفتوگۆكانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما دەستپێكردووە و مەرجەكانی كەسی نابنە هیچ بەربەستێک – RMC Sport.
گاڵاتاسەرای هەوڵی گواستنەوەی ئێدەرسن گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی دەدات، لە ئەگەری رۆیشتنیدا رێگا بۆ گواستنەوەی دۆناروما دەكاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ساوسامتن یەكەم ئۆفەری وێستهامی بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێس رەتكردەوە – ئاتلێتیک.
ریال مەدرید بەردەوام چاودێری ئادەم وارتن ناوەڕاستكاری 21 ساڵانی كریستاڵ پاڵاس دەكات – دەیلی مەیڵ.
ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ماركۆ ئاسێنسیۆ لە پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەخواستن یاریی بۆ یانە ئینگلیزیەكە دەكرد – تێلیگراف.
لیڤەرپوول بە هیچ شێوەیەک نایەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی بفرۆشێت، هەرچەندە هەوڵی گواستنەوەی دوو بەرگریكاریش دەدات – دەیلی مەیڵ.
بۆرنمس لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و ئەمین عادل هێرشبەری مەغریبی دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – فووت مێركاتۆ.
بایەر لیڤەركوزن ئارەزووی گواستنەوەی فاكوندۆ بۆونانۆتێ یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی برایتن دەكات – كیكەر.
بۆڕووسیا دۆرتموند لە گواستنەوەی فابیۆ سیلڤا هێرشبەری پۆرتوگالی دووركەوتەوە دوای ئەوەی وۆڵڤز نرخی دەستبەرداربوون لە یاریزانەكەی زیادكرد – تیم تۆک.
كریستۆفەر ئێنكونكو هێرشبەری فەڕەنسی یانەی چێڵسی دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.