ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستی ریال مەدرید لەسەر رۆدریگۆ یەکلاییبووەوە

خەریکە هەموو شتێک تەواو دەبێت

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە تەنیا چەند رۆژێک بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی لالیگا ماوە، بەڵام چارەنووسی چەند یاریزانێکی ریال مەدرید ناڕوونە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، چابی ئاڵۆنسۆ ئامادەیە رێگە بەچوونە دەرەوەی رۆدریگۆ بدات، بەڵام بەومەرجەی شوێنەکەی پڕبکرێتەوە.

چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ خۆیان بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ لەبۆسە ناوە، بەڵام چاوەڕێی رووناکی سەوزی یاریزانەکە دەکەن.

ستافی راهێنەرانی یانەکە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، کەمی بەشدارییەکان، لەوانەیە جووڵەیەکی ناڕەزایی لەنێو یانەکە دروستبکات و داوای گواستنەوە بکەن.

رۆدریگۆ دەیەوێت پێگەی خۆی لە یانەکە بزانێت و بەگوێرەی ئاماژەکان بێت، رۆدریگۆ لە پێکهاتەی سەرەکی نابێت و ریال مەدرید ئامادەیە رێگە بەچوونە دەرەوەی بدات. ناوی رۆدریگۆ لە پلانەکانی چابی ئاڵۆنسۆدا نییە.

رۆدریگۆ یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئێستای ئەوروپا، هەرچەندە لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر یارییدەکرد، بەڵام توانی خۆی بسەلمێنێت و وەکو بەهرەمەندێک خۆی پیشانداوە.

هەرچەندە لە وەرزی رابردوودا، رۆدریگۆ شەش گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەبوو، بەڵام ئەمە لە بەهرەمەندی ئەستێرە بەڕازیلییەکە کەم ناکاتەوە، چونکە بەشدارییەکانی بەراورد بە یاریزانانی دیکە لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی کەمتربوو.

لەسەر ئاستی بڕینی یاریزانان، لە وەرزی رابردووی لالیگادا، رۆدریگۆ پلەی 12ی ریزبەندەکەی گرت و بەردەوام چارەسەری بۆ یانەکە دەدۆزییەوە.

رۆدریگۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و چەندین نازناوی گەورەی لەگەڵ یانە شاهانەکە بەدەستهێناوە.

یاریزانە بەڕازیلییەکە تاوەکو ئێستا 270 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، خاوەنی 68 گۆڵ و 51 ئەسیستە. رۆدریگۆ 33 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە و خاوەنی حەفت گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button