چێڵسی لەپێناو یاریزانێکی مان یونایتدا چوار یاریزانی خۆی خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆ!
م

یاریگا –
دوای ئەو پەرەسەندنەی لە چەند رۆژی رابردوودا روویدا پەیوەست بە هەوڵەکانی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، ئێسیا یانە لەندەنیەکە ئۆفەرەکانی جیاوازتر کردووە.
هەفتەی رابردوو فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە بلووز و گارناچۆ لەسەر هەموو مەرجە کەسییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەوەی ماوەتەوە یەکلاییکردنەوەی بابەتەکەیە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە هەمان رۆژنامەنووس ئاشکرایکردووە، چێڵسی چەند یاریزانێکی خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ مان یونایتد وەک بەشێک لە گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی گرێبەستی ئەستێترە ئەرجەنتینیەکە.
رۆمانۆ زانیویەتی یانە لەندەنیەکە هەریەکە لە نیکۆلاس جاکسن، ئێنکوکو، ئالێکس دێساسی و ریناتۆ ڤیێگای بۆ مان یو پێشنیاز کردووە، بەڵام لایەنی فرۆشیاری ویستی دیکەی هەیە.
وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان تەنها پارەیان دەیەوێت و ئامانجیشیان لەوە بۆ کەڵک وەرگرتنە لە گواستنەوەی پێگەی دیکە.
🚨 Chelsea offered Manchester United the chance to include some players as part of the negotiations for Alejandro Garnacho.
Jackson and Nkunku were discussed, as well as Axel Disasi and Renato Veiga.
United said they want money to reinvest in different positions.
(Source:… pic.twitter.com/29Vxs1Yigq
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 11, 2025
گارناچۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە 58 یاریی بەشداریی کرد، 11 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد، خاوەنی 8 یاریی نێودەوڵەتیشە بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. بەڵام بە گواستنەوەی هەریەکە لە ماتیوس کونیا، بریان ئێمبوێمۆ و بینیامین شێشکۆ لەم هاوینە بۆ ئۆڵدترافۆرد، شوێنێک لە پلانەکانی روبن ئامۆریمدا نەماوەتەوە بۆ هێڵەکانی پێشەوە بۆ گارناچۆ.