مەترسیەکی دیکە بەرۆکی هێڵی بەرگریی بارسێلۆنا دەگرێت

یاریگا –
بارسێلۆنا هێشتا شۆکی رۆشتنی ئینیگۆ مارتینێز بەرینەداوە و بە هەواڵێکی دیکەی پێگەشت.
مارتینێز وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە هەرە یاریزانە کاریگەرەکان لە بردنەوەی نازناوەکانی بارسێلۆنا کە دیارترینیان لالیگا بوو. بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕرواننەکراو بلاوگرانای جێهێشت و پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە کرد. ئەمڕۆش یانە کاتالوونیەکە بەیاننامەیەکی ماڵاوایی لێکردنی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، یانەی چێڵسی رۆناڵد ئاراوخۆی کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئەوەی زانیوە کە دوای ئەوەی بلووز بەفەرمی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی لێڤی کۆڵویڵی بەرگریکاری راگەیاند، ئێستا دەیانەێ هەرچی زووە ئاراوخۆ بگوازنەوە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیەی سەرەوە، بارسێلۆنا کراوەیە بە رووی ئۆفەرێکدا خۆی بدات لە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئۆروگواییەکەی.
🚨 Chelsea are considering a move for Ronald Araújo after losing Levi Colwill to an ACL injury.
Barcelona would entertain offers of around €50M.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/ZoXo1yj37G
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 9, 2025