یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ پێکهاتەی نمونەیی ئەو یاریزانانە هەڵدەبژێرێت کە راهێنەرایەتی کردوون لە میانەی کارکردنی لە یانەکانی پۆرتۆ،چێڵسی،ریاڵ مەدرید، ئینتەرمیلان،مان یونایتد، تۆتنهام.
بەهۆی هەڵپەساردنی خولەکانی جیهان، زۆرینەی راهێنەر و یاریزانان سەرقاڵی چالاکی جۆراوجۆرن ، لە نێویاندا دیاریکردنی باشترین یاریزانەکانی جیهان یاخود پێکهاتەی نمونەیی خۆیان.
خۆزێ کە ئێستا راهێنەری تۆتنهامە، پێکهاتەکەی بەم جۆرە و بە بێ هیچ یاریزانێکی یانەکەی ئێستای راگەیاند.
گۆڵپارێز: پیتەر چیک
هێڵی بەرگری: خافیێر زانێتی، جۆن تێری، کارڤالهۆ، ویلیام گالاس
هێڵی ناوەڕاست: ماکالێلێ، لامپارد، ئۆزیل
هێڵی هێرشبەر: هازارد، رۆناڵدۆ، درۆگبا