ئیسپانیا

ریال مەدرید کەسێکی گرنگ لە یانەکەی دوور دەخاتەوە و هەلی کار رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا پسپۆڕی خۆراکی تیپی یەکەمی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

لەدەرەوەی هاتن و رۆیشتنی یاریزانان لە ریال مەدرید، لەم رۆژانەدا لە ڤاڵدێبیباس شاهیدی گۆڕانکاری لە بەشەکانی دیکەی یانەکەداین ئەگەرچی لە پێش چاوی کامێراکان نین، بەڵام رۆڵێکی گرنگ لە تیپی یەکەمدا دەگێڕن؛ لە کارگوزارەکانەوە تاوەکوو ستافی پزیشکی.

رۆژنامەنووس سێرجیۆ ئیگلاسیاس، رۆژنامەنووسی نزیک لە یانەکە رایگەیاند، ریال مەدرید ئیتزیار گۆنزالێز دی ئاریبا، پسپۆڕی خۆراکی تیپی یەکەمی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ئەو بڕیارە لەدوای مۆندیالی یانەکان دراوە، دوورخستنەوەکەش نامۆ بووە چونکە ئەو پسپۆڕە تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەیدا مابوو و دوای ساڵیک گرێبەستەکەی کۆتایی دەهات، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت یانەکە لێی رازی نەبووە.

لە ئەنجامدا یانە شاهانەکە بەدوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەکدایە بۆ ئەم پۆستە، کە کاریگەری تەواوی لەسەر ئاستی لەشجوانی و ئاستی یاریزانەکاندا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button