یاریگا –
ئه‌مجه‌د عه‌توان له زاخۆیه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌مرۆ واژۆ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.
تۆری وه‌رزشی یاریگا له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مجه‌د عه‌توان ئه‌مرۆ سه‌دانی زاخۆی كردووه و له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌كه كۆده‌بێته‌وه، به‌پێی زانیارییه ده‌ستكه‌وتووه‌كانی یاریگا له‌گه‌ڵ زاخۆ گه‌یشۆته رێكه‌وتن و گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی واژۆ ده‌كات.
ماوه‌ی رابردوو چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هه‌وڵیاندا ئه‌مجه‌د بگوازنه‌وه، به‌ڵام یاریزانه‌كه له ماوه‌ی رابردوو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه له گفتۆگۆ بووه ئه‌مه‌ش له پێناو رێكه‌وتن و مانه‌وه له یانه‌ی زاخۆ، ئێستا یاریزانه‌كه له زاخۆیه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌مرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مجه‌دی 28 ساڵ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ زاخۆ له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق 27 یاریی كرد، دووه‌م گۆڵكاری تیپه‌كه بوو به تۆماركردنی 13 گۆڵ و نۆ ئه‌سیستیشی هه‌بوو.
عه‌توان پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی كوێتی كوێتی و شوڕته و نه‌جه‌ف و نه‌فت و ته‌ڵه‌به و كوت و كاره‌با كردووه، دووجار نازناوی خولی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته و نه‌فتی وه‌ست به‌ده‌ستهێناوه، دووجاریش به باشترین یاریزانی خوله‌كه له وه‌زری 2020-2021 و 2023-2024 ده‌ستنیانكراوه.
یاریزانه عێراقیه‌كه 83 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه و چوار گۆلی كردووه و له‌گه‌ڵ نازناوی جامی كه‌نداویشی به‌ده‌ستهێناوه.