ئیزاک وازی لە یاخیبوون هێنا و گەڕایەوە نیوکاسڵ

یاریگا-ئەلیکساندەر ئیزاک گەڕایەوە نیوکاسڵ و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیەوە کردەوە.
ئیزاک لە ماوەیەکی کەمدا وەک ئەستێرەی یەکەمی مەگپایس ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و خۆشەویستییەکی زۆری هەبوو لەلای هاندەرانی یانەکە بەڵام رەفتارەکانی ئەم هاوینە سەرجەم کارەباشەکانی پێشووی بیر هاندەران بردەوە.
ئیزاک داوای لە یانەکەی کردووە بیفرۆشن و دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوولی رکابەرییانەوە بکات، پاش ئەوەی یانەکەش گرێبەستێکی ریدزی رەتکردەوە، ئیزاک بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت و لەگەڵ ریاڵ سۆسیدادی یانەی پێشووی مەشقی دەکرد.
بەڵام، ئەمڕۆ هێرشبەرە سویدییەکە گەڕایەوە نیوکاسڵ. بەگوێرەی رۆژنامەی سەن بڕیار وایە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی بدەن.
لیڤەرپوول بڕی 110 ملیۆن پاوەند پێشکەشکردبوو بەڵام نیوکاسڵ داوای 150 ملیۆنی کردبوو. ئەگەر ئیزاک دوای کۆبوونەوەکە سووربێت لەسەر رۆیشتن، رەنگە یانەکەش رازی بێت رێگەی رۆیشتنی بدات بە پارەیەکی کەمتر لە داواکراو.
ئێدی هاو راهێنەری یانەکە لەسەر ئیزاک دەڵێت
ئێرە نیوکاسڵ یونایتدە، یاریزانەکان بەرپرسیاریەتییان لەسەرە کە بەشێک بن لە پێکهاتەکە و لە تیمەکە. پێویستە رەفتارت گونجاو بێت و ئەوەش گرنگە. یاریزانەکان دەبێت دەرفەتی مەشقکردن لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست بهێنن.
پارساڵ، ئەلیکساندەر 34 یاری بۆ نیوکاسڵ ئەنجامدا و23 گۆڵ و شەش ئەسیسیتی هەبوو. یانەکەی پێی وایە لە ئێستادا لە باشترین یاریزانەکانی پریمەرلیگە و نرخەکەشی دەبێت هاوتەریبی ئەو راستییە بێت.ed