ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بایرن میونشن لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستێکی گەورە نزیکبووەتەوە

ئەم هەفتەیە لویس دیاز پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و تازوەکو 2029 دەبێتە یاریزانی بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی لویس دیاز هێرشبەری کۆڵۆمبی لیڤەرپوول نزیکبووەتەوە و ئەم هەفتەیە دیاز پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و دەبێتە یاریزانی یانەکەی بوندسلیگا.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە دانوستاندنەکانی نێوانیان لەبارەی لویس دیاز، هەریەکە لە بایرن میونشن و لیڤەرپوول لە رێککەوتن نزیکن و بە رێژەیەکی زۆر هەردوولا رێککەوتوون، لە چەند رۆژی داهاتوو دیاز دەبێتە یاریزانی باڤارییەکان.

پلێتینبێرگ راشیگەیاندووە، بەلایەنی کەمەوە گرێبەستەکەی لویس دیاز بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوەکو 2029 دەبێت و ئەم هەفتەیە پشکنینی پزیشکی بۆ هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە دەکرێت و بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی بایرن میونشن.

لە سەرەتای ئەم مانگە، باڤارییەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 58.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە رێدز کرد، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو دەستبەرداری دیاز ببێت.

لویس دیاز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆ بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

دیاز لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2022 لە پۆرتۆوە بەبڕی 37.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە 148 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 41 گۆڵ و 23 ئەسیستە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button