ریال مه‌درید له پێناو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره ده‌ستبه‌رداری ڤینیسۆس ده‌بێت
دانوستانەکان گەیشتوونه‌ته بنبەست

یاریگا –
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ڤینیسیۆس جونیۆر هێشتا نه‌گه‌یشتۆته رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری بێت.
یانەی ریال مەدرید لە وەرزی رابردووەوە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر دەدات، بەڵام دانوستانەکان گەیشتوونه‌ته بنبەست، هەردوولا چاوەڕێی دەستپێکی وەرزی نوێی لالیگا دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستانەکان.
هەرچەندە گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستەکە تاوه‌كو هاوینی 2030 درێژبکاتەوە.
ڤینیسیۆس داوای مووچەیه‌ك ده‌كات هاوتابێت له‌گه‌ڵ مووچه‌ی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، داواکارییەکە له‌لایه‌ن كارگێری یانەی ڕیال مەدرید ره‌تكراوه‌ته‌وه.
بەگوێرەی رادیۆی کادینا سێر، مەرجی سەرەکی ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە یەکسانکردنی مووچەکەیەتی لەگەڵ ئێمباپێ، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ریال مه‌درید جێبەجێ ناکرێت. ئەمەش ئەگەری فرۆشتنی پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 زیاتر ده‌كات.
رۆژنامەنووس مانوێل گابۆوا بە ڕادیۆكه‌ی راگەیاندووە، کاتێک ڕیال مەدرید دەیەوێت لە ئەستێرەیەک ڕزگاری بێت، ئەوا ئەو کارە دەکەن كه ده‌یانه‌وێت و چونکە له ریال مه‌درید هیچ یاریزانێك هێلی سور نیه، ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ده‌سته‌رداری ده‌بن.
بەگوێرەی رادیۆی کادینا سێر، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید ئامادەیه ده‌ستبه‌رداری ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ خولی سعودیە بێت به زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی یەکێک لە خەونەکانی بەدیبهێنێت کە بریتییە لە کۆکردنەوەی کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی و ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی له یانه‌كه.
پێرێز به‌سەرۆکه یەکلاکەرەوەیە ناسراوه و لە ڕابردوودا ئەستێرە گەورەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە ساڵی 2018 چووه یۆڤینتۆس سێرجیۆ ڕامۆس کە لە ساڵی 2021 چووه پاریس دوای ئەوەی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان شکستی هێنا ده‌ستبه‌رداریان بوو.
ڤینیسیۆس جونیۆر 322 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا كردووه و 106 گۆڵی و 83 ئەسیستیشی هه‌یه.