بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

ناوەندی گواستنەوەکان؛ یاریزانە رۆیشتووەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە

زۆرترین یاریزان لە هەولێر رۆیشتوون و نەورۆز دەستبەرداری کەمترین یاریزان بووە

Yariga App

یاریگا –

رۆژی یەکشەممە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق کرایەوە، یانەکانی عێراق دەستیان بە جموجۆڵەکانیان کردووە، دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانیان بوون و گرێبەستی نوێشیان واژۆ کردووە.

لەسەر ئاستی چوار یانەکەی کوردستان، هەولێر بەهۆی سەقامگیر نەبوونی دەستەی کارگێڕی یانەکە تاوەکو ئێستا پلانی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو نادیارە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 یاریزان یانەکەی قەڵاومنارەیان بەجێهێشتووە و هێشتا کۆچکردنی یاریزانەکان لەو یانەیەی پایتەخت زیاتر دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نەورۆز تاوەکو ئێستا بەفەرمی تەنیا دەستبەرداری سێ یاریزانی بووە.

دهۆک و زاخۆ کە گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی عێراق، دەستبەرداری چەند یاریزانێکی گرنگی یانەکەیان بوون و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تیپەکەیان بگۆڕن و نوێبکەنەوە.

هەولێر: هەڵۆ فایەق، رەوا یوسف، ئوسامە رەشید، هێلیۆ مۆنتێرۆ، هیگۆر ڤیدال، فرانک سێدریک، خالید کوردۆغلی، عەلی رەحیم، دڵۆڤان مەهدی، هالیسن فێرناندێز، یوسف بن سۆدە، عەباس یاسین، رێبین سولاقا.

زاخۆ: ژیلوان حەمەد، گوستاڤۆ هێنریکی، مۆیسس وۆڵشیک، ئەحمەد یاسین، مەحموود ئەسوەد.

دهۆک: یانیک زاکری، محەمەد ساڵح، لوکاس مۆزیس، پیتەر گورگیس، رۆبن ئاکوا، عەلی موحسین، کێڤن جاکۆ.

نەورۆز: ژیار گۆڤەند، گاتۆچ پانۆم، ئەحمەد مەحموود.

ئێستا لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕی یاریگا بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی میدیاکانی کوردستان و عێراق دەتوانن رۆژانە دوایین گواستنەوە و گرێبەستەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان بزانن، لێرە کلیک بکەن و دوایین گواستنەوەکان ببینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button