ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێكی نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری لاوی ئیسپانی یانەكەی دەكات.

ریال مەدرید لە سەرەتای ئەم هاوینە بڕیاریدابوو هێرشبەرێکی هاوشێوەی خۆسێلۆ بگوازێتەوە، بەڵام دەركەوتنی گۆنزالۆ گارسیا لە جامی جیهانی یانەكان هەموو شتێكی گۆڕی و بە ئاستە بەرزەكەی یانەكەی لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی دیكە پەشیمانكردووە.

گۆنزالۆ گارسیا لە جامی جیهانی یانەكان لە ریال مەدرید كاستیاوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و بانگهێشتكرا، لە شەش یاریی جامی جیهانی یانەكان چوار گۆڵیكرد و گۆڵێكیشی درووستكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، گۆنزالۆ گارسیا لە وەرزی داهاتوودا لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە و بە خواستن ریزەكانی یانەكەی جێناهێڵێت.

ریال مەدرید كار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە 21 ساڵانەكەی دەكاتەوە و گۆنزالۆ گارسیا لە تیمی یەكەم بەردەوام دەبێت.

گۆنزالۆ گارسیا لەگەڵ هەردوو تیمی یەكەم و دووەمی ریال مەدرید بەشداری 101 یارییكردووە و توانیویەتی 41 گۆڵ بكات و 12گۆڵیش درووستبكات.

گۆنزالۆ گارسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button