عێراقگرنگترین

هاوار مەلا محەمەد بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی کاتی یانەی قوە جەوییە دەستنیشانکرا

لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ یانەکە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لێژنەی ئۆڵێمی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ی ده‌ستنیشانكرد و هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بە ئەندامی دەستەکە دیاریکراوە.

لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بە نووسراوی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەی قوە جەوییەی هەڵوەشاندەوە و دەستەیەکی کاتی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکەن لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ یانەکە بکرێت.

لیژنە کاتییەکەی قوە جەوییە چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌یه‌ و بە کاتی یانەکە بەڕێوە دەبات، ده‌بێت له‌ ماوه‌ی سێ مانگ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه‌ بكرێت و  ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ كاروباری یانه‌كه‌ به‌رێوه‌ببه‌ن، لەوانە دروستكردنه‌وه‌ی یاریگاکە دوای ڕووخاندنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەروەها چاودێریکردنی لایەنە دارایی و کارگێڕییەکان، دروستكردنی تیپێک کە توانای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانی وەرزی داهاتوودا هەبێت.

له‌و ده‌سته‌ كاتییه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ هاوار مه‌لا محه‌مه‌د ئەستێرەی کوردی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ کاتییەكه‌ و سه‌رۆكی و ئه‌ندامه‌كانیش پێكهاتوون له‌:

  • معن بەدای فەرەج (سەرۆک)
  • ریاز مەزهەر (جێگری سەرۆک)
  • بەسام ڕەئوف (سکرتێر)
  • سەباح کەریم کازم (ئه‌مینداری دارایی)
  • عەمار جەبار (ئەندام)
  • تاریق بەدای (ئەندام)
  • هاوار مه‌لا محه‌مه‌د (ئەندام)
  • عه‌بدولمحسن فالح (ئەندام)
  • جاسم غولام (ئەندام)
Back to top button