ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید ئامانجی داهاتووی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رێناتۆ ڤیێگا بەرگریكاری پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

ڤیێگا لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی بازڵەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2031 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئاتلێتیكۆ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی رێناتۆ ڤیێگا دەدات.

گفتوگۆكانی نێوان ئاتلێتیكۆ مەدرید و یاریزانەكە ئەرێنی بووە و ڤیێگا  دەیەوێت پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە بكات، چێڵسی دەیەوێت بە گرێبەستێكی هەمیشەیی یاریزانەكە بفرۆشێت.

چێڵسی دەیەوێت لە فرۆشتنی رێناتۆ ڤیێگا 40 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت.

ڤیێگا لەگەڵ چێڵسی بەشداری 18 یارییكردووە و دوو گۆڵیكردووە و گۆڵێكیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button