دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات و دیاز لیڤەرپوول جێدەهێڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

چوار یانە داروین نونێزیان دەوێت، یوڤێنتوس گۆڕینەوەیەک لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەكات و تۆتنهام ئامانجەكەی پاریس سانجێرمانی دەوێت.

گاڵاتاسەرای ئۆفەرێكی بە بەهای 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئێدەرسن پێشكەشی مانچێستەر سیتی كرد – لیكیپ.

ئەگەر ئێدەرسن مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت ئەوا یانەكە هەوڵی گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد گۆڵپارێزی بێرنلی دەدات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

چێڵسی و ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی لایپزیگ دەكەن – بێڵد.

لویس دیاز ئەستێرەی كۆڵۆمبی یانەی لیڤەرپوول بە یانەكەی راگەیاندووە دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات – فلۆریان پلێتینبێرگ.

بارسێلۆنا، ئەیسی میلان، هیلال و نەسڕ گرنگی بە گواستنەوەی داروین نونێز هێرشبەری ئوروگوای یانەی لیڤەرپوول دەدەن – كۆت ئۆفساید.

یوڤێنتوس دەیەوێت گۆڕینەوەیەک لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بكات و دۆگلاس لویس بە راسموس هۆیلوند بگۆڕێتەوە – توتۆ سپۆرت.

جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت ماركوس راشفۆرد یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە ریزەكانی فەنەرباچێ – T24.

سەندرلاند كە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاریی دەكات لەگەڵ ساسۆلۆ گەیشتە رێككەوتن و بە بەهای 17.5 ملیۆن پاوەند ئارماند لۆرێنتی هێرشبەری فەڕەنسی دەگوازێتەوە یانەكەی – سكای سپۆرتس.

ئیتان نوانێری رەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ ئارسیناڵ نوێبكاتەوە – تێلیگراف.

تۆتنهام گفتۆگۆی سەرەتای بۆ گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بەرگریكاری ئۆكراینی یانەی بۆرنمس كردووە – تۆک سپۆرت.

ئیپسویچ تاون چاوەڕێی ئۆفەرێكی باشتری برێنتفۆرد بۆ گواستنەوەی عومەر هەتچینسن دەكات – سكای سپۆرتس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button