ئیسپانیاگرنگترین

چەند درێسی ژمارە 10ی لامین یامال فرۆشراوە؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی رایگەیاند بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 10 پێشكەشی لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی دەكرێت.

لە دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10ی پێشكەشی ئانسو فاتیكرد.

لە دوای ئەوەی لەم هاوینەدا ئانسو فاتی بە خواستن پەیوەندی نە مۆناكۆوە كرد، بارسێلۆنا ژمارەكەی پێشووی ئەفسانەی یانەكەیان لیۆنێل مێسی پێشكەشی لامین یامال كرد.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد پێشوازییەكی زۆر لە ژمارە نوێیەكەی یامال كراوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس ڤیكتۆر مالۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس، نزیكەی 70 هەزار درێسی ژمارە 10ی لامین یامال لە 170 وڵاتدا فرۆشراوە و پێشبینییەكانی داهاتی سەرەتایی فرۆشتنی درێسەكەی یامال 10 ملیۆن یۆرۆیە.

بارسێلۆنای خاوەن نازناوەكانی لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا  ئێستا ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button