پەیوەست بە ئۆسیمین؛ مەرجی سەیروسەمەرە لە رێککەوتنی نێوان ناپۆلی و گاڵاتاسەڕای واژۆکراوە

یاریگا –
چیرۆکەکە خەریکە دەگاتە یەکلابوونەوەی فەرمی گالاتاسەڕای ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلی دەگوازێتەوە.
ناپۆلی و ئۆسیمین هیچ هیوایەک لەنێوانیاندا نەمابووەوە بۆ پێکەوە کارکردن. تەنانەت دوای ئەوەی زستانی رابردووش کە بەخواستن نێردرایە ریزەکانی گالاتاسەڕای، زۆر یانەی گەورەی ئەورپا بەتایبەت لە پرێمەرلیگەوە چاویان لە تواناکانی بوو. بەڵام یانەکەی چەندجارێک جەختیکردووەتەوە لەوەی بە کەمتر لەو بڕەی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی خراوەتەسەر بەهاکەی کە 75 ملیۆن یۆرۆیە. ئەوەش لە کۆتا هەڵوێستی سەرۆکی ناپۆلیدا بینرا.
ئێستا؛ وەڵامی ناپۆلی بۆ ئەو ئۆفەرە فەرمیەی پێشکەشیان کراوە ئاشکرادەکرێت
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، لایەنی تورکی و ئیتاڵی گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە نەیجیریەکە ئەوەش دوای گفتگۆ ئەرێنیەکانی ئەمڕۆ.
بڕی گرێبەستەکە وەک ئەوەیە کە ناپۆلی دەیویست، بەڵام تەنها 40 ملیۆن یۆرۆی پێشەکی، 35 ملیۆنی دیکەی لە کۆتایی 2026 پێدەدرێت.
لە یەکێک لە مەرجەکاندا، کە دەکرێت سەیرترین مەرجی نێو رێککەوتنەکەبێت ئەوەیە کە نابێت بۆ ماوەی دوو ساڵیتر ئۆسیمین بە هیچ یانەیەکی دیکەی ئیتاڵیا بفرۆشرێت.
رۆمانۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئێستا ئەوەی وەک کۆتا بابەت لەنێوان یانەی کڕیار و فرۆشیاردا ماوەتەوە، دەستەبەریی و مەرجی فرۆشتنەوەی هێرشبەرەکەیە لە داهاتوودا.
🚨🟡🔴 Galatasaray and Napoli, at the final stages of Victor Osimhen deal after positive talks today.
Gala set to pay €40m now, €35m by the end of 2026 — also won’t be able to sell the player to Italian clubs for two years.
Guarantees and sell-on clause, now as final topics. pic.twitter.com/2TrjyZ2yA6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 17, 2025