عێراقکوردستانگرنگترین

ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ئاشکرابوون؛ شەش بەربژێر دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا

ئەنجامی دەنگی هەر 18 بەربژێرەکە بخوێنەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کۆتایی هات، لەکۆی 206 ئەندامی ئامادەبوو لە دەستەی گشتی 203 ئەندام دەنگیان دا و شەش بەربژێر دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا.

لە گەڕی یەکەم دوای یەکلایی کردنەوەی ئەنجامی دەنگەکان لەکۆی 22 بەربژێرەکە، شەش بەربژێر دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و لە 203 دەنگ 50 + 1ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، هەریەکە لە ئاسۆ ئەمیر، زوبێر جەبار، جێماو سەدرەدین، رەوەز سەلام، سەفین کانەبی، ئالا دێدەوان زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا و بەفەرمی بوونە ئەندامی دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی هەولێر.

ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر

ئاسۆ ئەمیر 129 دەنگ

زوبێر جەبار 124 دەنگ

جێماو سەدرەدین 116 دەنگ

رەوەز سەلام 114 دەنگ

سەفین کانەبی 110 دەنگ

ئاڵا دێدەوان 107 دەنگ

هیشام بەکر 99 دەنگ

نەبەز عەبدولحەمید 95 دەنگ

پشتیوان شەبیب 95 دەنگ

مەحموود عەزیز 91 دەنگ

دیدار حامید 71 دەنگ

ئەحمەد خەیلانی 66 دەنگ

تاریق عەبدولڕەحمان 58 دەنگ

سەرتیپ عومەر 57 دەنگ

ئیبراهیم قادر 55 دەنگ

کامەران محەمەد 55 دەنگ

شاخەوان عارف 54 دەنگ

ئیبراهیم رەمەزان 44 دەنگ

محەمەد دڵشاد 38 دەنگ

دڵڤین رەحمان 28 دەنگ

نزار سلێوە 26 دەنگ

هۆگر حەمەدەمین 21 دەنگ

لە گەڕی یەکەم، 22 بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر خۆیان کاندید کرد و 10 بەربژێر پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکە لە کاندید بوونیان پەشیمان بوونەوە و خۆیان کشاندەوە، کە بیتی بوون لە  بێجان ئیبراهیم، موسا موحسین، مۆفەق یونس، ئەحمەد شکور، رێبین رەمزی، رێبوار محێدین، بەسیم عیسا، ئەحمەد خەلیل، سروود غازی، محەمەد سەلیم.

چوار ساڵ لەمەوبەر دوایین هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکەی پایتەخت کرا، رۆژی 7ـی نۆڤێمبه‌ری 2021 لە هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی كارگێری یانەی هەولێر كرا و 306 ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو، تەنیا 263 كەس ده‌نگیاندا، 9 كەس وەكو دەستەی كارگێری و 3 كەسیش وەكو ئەندامی یەدەگی دەستە هەڵبژێردران.

بابەتی زیاتر

Back to top button