عێراقکوردستانگرنگترین

تاوەکو ئێستا بەفەرمی یاریگای یاریی کۆتایی جامی عێراق دەستنیشان نەکراوە

پێشنیاز کراوە یارییەکە لە دهۆک یان نەورۆز بکرێت

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا یاریگای یاریی کۆتایی جامی عێراق دەستنیشان نەکراوە، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر ئەو یارییە لە بەغدا لە یاریگای شەعب دەکرێت.

کەناڵی رابیعە ریازی ئاشکرایکردووە، دوای سەرکەوتنی دهۆک و زاخۆ بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق، عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەممار فەرهاد سەرۆکی یانەی زاخۆ، پێشنیازی کردووە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگای دهۆک بکرێت و هاندەرانی هەردوولا بە یەکسانی ئامادەبن، بەڵام یانەی زاخۆ رەتیکردووەتەوە.

کەناڵی رابیعە ریازی راشیگەیاندووە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێشنیازی کردووە هەردوو یانە بە یەکسانی هاندەرانیان لە یاریگا ئامادەبن و لە یاریگای دهۆک هاندەرانی زاخۆ و دهۆک دابەش بکرێن، بەڵام زاخۆ بە هەموو شێوەیەک ئەم پێشنیازەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاریگای نەورۆز لە سلێمانی یەکێکی دیکە بووە لە پێشنیازەکان، بەڵام هەردوو یانە لەسەر ئەم یاریگایەش لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆک نەبوون، بۆیە بە رێژەیەکی زۆر یارییەکە لە یاریگای شەعب لە بەغدا دەکرێت، کە وابڕیارە رۆژی چوارشەممە بکرێت.

یەکەمجارە دهۆک و زاخۆ دەگەنە یاریی کۆتایی جامی عێراق و پێشتر هەرگیز هیچ یانەیەکی کوردستان ئەم نازناوەی بەدەست نەهێناوە.

پەیامی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی دهۆک و زاخۆ بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button