ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەت

راپۆرتی تایبەت؛ گرانبەهاترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی پرێمەرلیگ

کام یانە زۆرترین پارەی جەرج کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ جوڵەی پێوانەیی بەخۆیەوە بینیوە، چەند یاریزانێکی گرانبەها پەیوەندییان بەم خولە کردووە کە گرێبەستەکانیان جێگەی سەرنجە.

لە ماوەی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا ژمارەیەک یاریزانی ناودار پەیوەندییان بە یانە گەورەکانی پرێمەرلیگەوە کردووە و تاوەکوو ئێستا چێڵسی و لیڤەرپوول زۆرترین پارەیان خەرج کردووە.

لێرەدا هەندێک لە گرێبەستە دیار و گرانبەهاکانی گواستنەوەی هاوینەی پرێمەرلیگ دەخەینەڕوو:

فلۆریان ڤیرتز (116 ملیۆن پاوەند بۆ لیڤەرپوول)

فلۆریان ڤیرتز یاریزانی لاوی بایەر لیڤەرکوزن بە بڕی 116 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد. یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن 22 ساڵەکە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە بەهرەمەندە سەرەکییەکانی هێرشبەری ئەوروپا دادەنرێت، بڕیارە توانای هێرشبەری یانەکەی ئارنێ سلۆت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە. لیڤەرپوول بەم گواستنەوەیە ژمارەی پێوانەیی گواستنەوەی بریتانیای شکاند، چونکە هەوڵدەدات توانای خۆی بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوە گەورەکان بپارێزێت.

ماتیۆس کۆنیا (62.5 ملیۆن پاوەند بۆ مانچێستەر یونایتد)

ماتیۆس کۆنیا، هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی وەرزی رابردوو بۆ وۆڵڤز درەوشایەوە، بەبڕی 62.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد. ئەم گواستنەوەیە یەکەم گرێبەستی گەورەیە لە ماوەی راهێنەرایەتی روبێن ئەمۆریمدا، پێشبینیش دەکرێت کۆنیا بە توانای گۆڵکردن و دروستکردنی هەلەکان یارمەتیان دەدات دووبارە تیپەکە بنیات بنێنەوە.

مارتن زوبیمێندی (56 ملیۆن پاوەند بۆ ئارسیناڵ)

زوبیمێندی بەرگیکاری ریال سۆسیداد بە بڕی 56 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد. یاریزانە ئیسپانییەکە کە لە مێژە ئامانجی یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا بووە، وەک یاریزانێکی خاوەن ئەزمون هێڵی ناوەڕاستی ئارسیناڵ بەهێزتر دەکات و یارمەتی ئارتێتا دەدات لە پلانە تاکتیکییەکانیدا.

جواو پێدرۆ (55 ملیۆن پاوەند بۆ چێڵسی)

جواو پێدرۆی هێرشبەری بەڕازیلی هەمەلایەنەی برایتۆن بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسی کرد. ئەو یاریزانە لاوە کە دەتوانێت لە چەندین پۆستی هێرشبەریدا یاری بکات، پەیوەندی بە تیپەکەی ئینزۆ مارسکا کردووە و پێشبینی دەکرێت بژاردەکانی هێرشبەری چێڵسی فراوانتر بکات و باری قورسی بەرپرسیارێتی گۆڵ تۆمارکردن لە کۆل پاڵمەر هەڵبگرێت.

جەیمی گیتنز (48.5 ملیۆن پاوەند بۆ چێڵسی)

جەیمی گیتێنز یاریزانی باڵی لاو و خێرا لە دۆرتمۆندەوە بە بڕی 48.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد. یاریزانە ئینگلیزەکەی تەمەن 20 ساڵ بە یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی تۆپی پێ دادەنرێت و دەتوانێت کاریگەری زیاتر بۆ هێرشەکانی چێڵسی لە ستامفۆرد بریج زیاد بکات.

تیجانی رێندێرس (46.5 ملیۆن پاوەند بۆ مانچێستەر سیتی)

تیجانی ریندەرزی یاریزانی هۆڵەندی بە بەهای 46.5 ملیۆن پاوەند لە ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە سیتیزن کرد. یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە کە لە سێریا ئەیدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد، بڕیارە پەیوەندی بە هێڵی ناوەڕاستی پێپ گواردیۆلاوە بکات و بژاردەی زیاتر لە هێڵی ناوەڕاستدا بۆ سیتی دابین بکات.

میلۆس کێرکێز (40 ملیۆن پاوەند بۆ لیڤەرپوول)

لیڤەرپوڵ گرێبەستێکی بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند لەگەڵ میلۆس کێرکێزی بەرگریکاری چەپی بۆرنمۆس واژۆ کرد. یاریزانە هەنگارییە تەمەن 21 ساڵەکە، بە لێهاتوویی هێرشبەری و بەرگری، بژاردەکانی لیڤەرپوول لە هێڵی بەرگری چەپدا بەهێزتر دەکات و قووڵایی بۆ رکابەریکردن لە چەندین بەرەدا دەڕەخسێنێت.

ئەم گرێبەستە گرانبەهایانە، بەڵگەیە لەسەر خواستی یانەکانی پرێمەرلیگ بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستدا رکابەری بکەن و لە وەرزی نوێدا بە گڕوتینێکی بەهێزترەوە بگەڕێنەوە ناو یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button