بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆبامیانگ دەگەڕێتەوە بۆ یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا گفتوگۆی لەگەڵ پیێر ئێمریك ئۆبامیانگ دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی لە سعوودیەوە بۆ ئەوروپا.

ئۆبامیانگ ماوەی 17 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە و لەو کاروانە دوورودرێژەیدا چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپای ئەزموونکردووە کە دیارترینیان ئەیسی میلان، لیل، مۆناکۆ، بۆروسیا دۆرتموند، ئارسیناڵ، بارسێلۆنا، چێڵسی، مارسیلیا و هاوینی رابردووش بە گرێبەستێکی دوو ساڵە روویکردە یانەی قادسیەی سعوودیە کە تازە سەرکەوتبوو بۆ خولی رۆشەنی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەمڕۆ یانەی مارسیلیا لەگەڵ ئەو ئەستێرە 36 ساڵیە گابۆنیەکە و کەسە نزیکەکانی گفتوگۆی کردووە و ئەگەرێکی بەهێزە بیگەڕێننەوە بۆ خولی فەڕەنسا.

رۆمانۆ زانیویەتی کە مارسیلیا کراوەن بۆ هێنانەدی گواستنەوەکە، بەڵام دۆخی داراییان و مووچەی هێرشبەرەکە دوو بابەتی سەرەکیین کە ئەگەر یەکلایی ببنەوە ئەوا ئۆبامیانگ وەک یاریزانی ئازاد قادسیە جێدەهێڵێت.

مارسیلیا وەرزی رابردوو پلەی دووەمی لیگ وەنیان مسۆگەر کرد و توانیان بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنن و هاوشێوەی پاریس و مۆناکۆ نوێنەرایەتی یانە فەڕەنسیەکان بکەن لەو پاڵەوانێتیە گەورەی کیشوەرەکە.


یانە فەڕەنسیەکە بە تواناکانی ئۆبامیانگ ئاشنان. لە ماوەی یەک وەرز یاریکردندا توانی لە 51 یارییدا 30 گۆڵ و 11 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button