
یاریگا –
تۆنی کرووس پەیامێکی یەکجارەکی بۆ ریال مەدرید نارد و چاوەروانیکردنەکانی یانەکەی پێشووی کۆتایی پێهێنا.
بە تەنها وەرزێک لەدوای رۆشتنی ئەفسانە ئەڵمانییەکە، مەدرید کەوتە بۆشاییەکی گەورەوە لە هێڵی ناوەڕاست و شیرازەی تیمەکە بەگشتیی. بەجۆرێک، بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک لە وەرزەکە دەرچوون.
مێرێنگی لە دەستپێکی مێرکاتۆی زستانەی رابردوو تابەئێستاش، لە هەوڵی هێنانی سوپەرستارێک بووە بۆ شوێنەکەی کرووس بەڵام چنگی نەکەوتووە. هەربۆیە بە هاتنی چابی ئالۆنسۆ وەک راهێنەری نوێ، وەبەرهێنانیان زیاتر لە تواناکانی ئاردا گولەر کرد، ئەوەش بە روونی لە مۆندیالی یانەکان کە گەیشتوونەتە قۆناخی پێش کۆتایی، دەرکەوت.
لە نوێترین چاوپێکەوتندا کە رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کرووس کاریگەریی چۆڵبوونی شوێنەکەی باسکرد و هاوکات پەیامێکیشی نارد کە مەدرید چیدیکە چاوەڕێی گەڕانەوەی نەبن و وتی
من ناگەڕێمەوە بۆ ریال و، یانەکەش ئەمە دەزانێت.
ئەوان یاریزانی هاوسێوەی منیان دەستناکەوێت. خۆی کێشەکەش ئەوەیە کە یاریزانی هاوشێوەی من زۆر نییە. ئەوەشی هەبێت، گرێبەستکردن لەگەڵیاندا قورسە.
کرووس لە ساڵی 2014 لە بایرن میونشنەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی ریال مەدرید. لە ماوەی 10 ساڵ یاریکردن کە هەر لەوێش بەیەکجاریی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند توانی 22 نازناویان بۆ بباتەوە، کە دیارترینیان 5 چامپیۆنزلیگ بوو.
🎙️ Toni Kroos: “I’m not going back, and Real Madrid knows it. They’re missing a player like me and are still searching. The problem is that there aren’t many like me, and the ones out there are hard to sign.”
(Source: Gazzetta dello Sport) pic.twitter.com/N6O0El0i6k
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 8, 2025