ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نۆتینگهام فۆرێست گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆلا ئاینا، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ناجێریا گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست نوێکردەوە.

یانەی نۆتینگهام فۆرێست بەفەرمی رایگەیاند، لەگەڵ ئۆلا ئاینا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی بەرگریکارە ناجێرییەکەیان بۆ سێ وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2028 نوێکردووەتەوە.

بەرگریکارە 28 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو رۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەی هەبوو، لەکۆی 38 یاریی پرێمەرلیگ لە 35 یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی بوو.

ئاینا لە هاوینی 2023 بەخۆڕایی و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە نۆتینگهام کرد ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆرینۆی ئیتاڵی کۆتایی هات، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی نۆتینگهام  لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 59 گۆڵی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button