بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆشتنی یاریزانێکی بارسێلۆنا راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێک لەو یاریزانەی چاوەڕواندەکرا ئەم هاوینە بارسێلۆنا جێبهێڵێت، رۆشتنی راگەیەندرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە پشتی بە سەرچاوە ئیسپانییەکان بەستووە، پابلۆ تۆرێ بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و روودەکاتە ریال مایۆرکا.

وردەکاریی زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە رێککەوتنەکە بە 5 ملیۆن یۆرۆ کراوە، بەڵام بارسا لە داهاتوودا مەرجی کڕینەوەی هەیە و، ئەگەر هەر یانەیەکیش لە مایۆرکای بکڕێت ئەوا بلاوگرانا نیوەی بڕی نرخی ناوەڕاستکارەکە بۆ بلاوگرانا دەبێت.

هێڵی ناوەراستی بارسێلۆنا زۆرترین کێبڕکێی لەسەرە و چەندین ئەستێرەی ئاستبەر بۆ پێگەی سەرەکیبوون بۆی دەجەنگن تا پلانەکانی هانزی فلیکدا مسۆگەری بکەن، بەڵام وادیاریە تۆریی تەمەن 22 ساڵ چیدیکە ناتوانێت لە کێبڕکێی هاوتیمەکانیدا بەردوامبێت.

لەم راپۆرتەی خوارەوەدا گریمانە بەهێزەکان بۆ رۆشن و مانەوەی یاریزانەکانی بارسا بخوێنەوە:

بارسێلۆنا لە گەرمەی بازاڕی گواستنەوەدایه‌، یاریزانەکان کێ دەڕوات و کێ دەمێنێتەوە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button