ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی یانەکەی بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بێرنلی بەفەرمی گواستنەوەی کایڵ وۆکەر بەرگریکاری مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی بێرنلی ئینگلیزی گرێبەستی کایڵ وۆکەر بەرگریکاری 35 ساڵانی مانچێستەر سیتی بۆ ماوەی دوو ساڵ راگەیاند، کە ئەو بەرگریکارە وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلانی ئیتاڵی یاریی دەکرد و ئەم هاوینە ماوەی خواستنەکەی کۆتایی هات.

بەرگریکارە 35 ساڵانەکە بەرامبەر 5 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ بێرنلی واژۆ کردووە، بەڵام بەندێک لە گرێبەستەکەی هەیە، دەبێت بەشداریی ٪70ـی یارییەکانی بیرنلی بکات و ئەو یانەیەش لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، ئینجا نرخی گرێبەستەکەی دەگاتە ئەو ژمارەیە.

یانەی بێرنلی بە ڤیدیۆیەکی تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێش گرێبەستەکەی یاریزانە نوێیەکەی راگەیاندووە، کە ئەو یاریزانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ماڵپەڕی یانە نوێییەکەی راگەیاندووە :’دوای ئەوەی قسەم لەگەڵ سکۆت پارکەر راهێنەری بێرنلی کرد و پڕۆژە و پلانی یانەکەی و خۆی بۆ وەرزی داهاتوو بۆ روونکردمەوە، یەکسەر بڕیارمدا پەیوەندی بە یانەکە بکەم’.

وۆکەر بە درێسی مانچێستەر سیتی لە 319 یاری 17 نازناوی بەدەستهێنا کە نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و 6 نازناوی پرێمەرلیگ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button