
یاریگا –
لیڤەرپوول بڕیاریداوە لەو دوو ساڵەی گرێبەستی دیۆگۆ جۆتا ماوە مووچەی ساڵانەکەی بە خێزانی ئەو یاریزانە کۆچکردووە بدات و گرێبەستەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە.
رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڕیاریداوە گرێبەستی دیۆگۆ جۆتا هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە، گەرچی ئەو یاریزانە کۆچکردووە چیدیکە ناتوانێت یاریی بۆ رێدز بکاتەوە، بەڵام ئەو یانەیە بڕیاریداوە وەکو هەڵوێستێکی مرۆڤانە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی مووچەی ساڵانە بە ماڵباتەکەی بدات.
لیڤەرپوول بڕیاریشیداوە، جگە لەوەی بڕی ئەو دوو ساڵەی گرێبەستەکەی بە ماڵباتەکەی بدات، سندوقێکیش بۆ دابینکردنی تێچوو و خەرجی و خوێندنی منداڵەکانی جۆتا دروست بکات، کە ئەو یاریزانە کۆچکردووە خاوەنی سێ منداڵە.
یانەی لیڤەرپوول پێشتر هەرزوو بڕیاریشیداوە، درێسی ژمارە 20 تاهەتایە هەڵبگرێت و هیچ یاریزانێکی دیکە لەدوای جۆتا ئەم درێسە ناپۆشێتەوە، کە یاریزانە پۆرتوگاڵییەکە لە 182 یاری بە درێسی رێدز 65 گۆڵ و 26 ئەسیستی کرد.
A primeira página de Record de hoje, 5 de julho #capa #record pic.twitter.com/bxDrZrAsvy
— Record (@Record_Portugal) July 5, 2025