سعوودیەکان بەفەرمی گرێبەستیان پێشکەشی ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی کرد

یاریگا –
لە سعوودیەوە ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەستێرەیەکی ئاستبەرزی خولی ئیتاڵی کرا و بڕی ئۆفەرەکەش ئاشکراکرا.
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی قادسیەی سعوودی بەفەرمی گرێبەستی خۆیان پێشکەش کردووە بۆ گواستنەوەی ماتیۆ ریگی لە یانەی ئاتاڵانتا.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئە بڕە پارەیەی ئێستا قادسیە پێشکەشی کردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئیتاڵیەکە، خۆی دەدات لە 40 ملیۆن یۆرۆ بەڵام ئاتاڵانتا داوای زیاتردەکات بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارەی وەرزی رابردووی سێریائەی کە توانی 25 گۆڵ تۆمار بکات و پێشەنگی بگرێت.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە یانە سعوودیەکە لەگەڵ نزیکەکەکانی ریتیگی گفتوگۆی دەستپێکردووە.
🚨🇸🇦 Al Qadsiah have submitted first proposal to Atalanta for Mateo Retegui.
Current package worth €40m for the Italian striker while Atalanta want more to let him leave.
Negotiations started also with player’s camp. pic.twitter.com/gMNgmqqrg7
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 3, 2025
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووە کە لە سعوودیەوە و یانەی قادسیە دەیەوێ بەفەرمی لەو یاریزانە بچێتەپێشەوە. بەڵام وەک لە زانیارییەکانی دی مارزیۆدا هاتبوو، بڕی ئۆفەرەکە بە 50-60 ملیۆن یۆرۆ باسکرابووە.
سعوودییەکان ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە گۆڵکاری سێریا ئەی دەکەن