ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید و ئاڵۆنسۆ چارەنووسی رۆدریگۆیان یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید و ئاڵۆنسۆ چارەنووسی رۆدریگۆیان یەکلایی کردووەتەوە و دەرگای رۆیشتنیان بۆ ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە کردووەتەوە.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید و چابی ئاڵۆنسۆ بڕیاریان داوە دەرگای رۆیشتن بە رووی رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەیاندا بکەنەوە.

ماریۆ کۆرتیگانا لە ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات، رێگای رۆیشتن لە رۆدریگۆ نەگرێت و ئامادەیە دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بێت، کە بەمدواییانە دەرفەتی یاریکردنی وەکو پێویست نییە و لە مۆندیالی یانەکانیش سەرەڕای گۆڕانی راهێنەری یانەکە، هێشتا زیاتر لەسەر کورسی یەدەکە.

ئاتلێتیک ئاشکراشیکردووە، ئارسیناڵ لە هەفتەکانی ئەمدواییانە لەگەڵ نوێنەرانی رۆدریگۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، کە رۆدریگۆ چاوەڕێی دەکردن بە دەستبەکاربوونی چابی ئاڵۆنسۆ و نەمانی کارلۆ ئانچیلۆتی دەرفەتی زیاتری یاریکردنی پێبدرێت.

هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەوەتەی ساڵی 2019 درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت، کە شەش ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لۆس بلانکۆس کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای رۆدریگۆ 90 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆدریگۆ لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 53 یاری 14 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە، بەڵام لە مۆندیالی یانەکان لەژێر سەرپەرشتی ئاڵۆنسۆ لەکۆی چوار یاری تەنیا بەشداریی دوو یاریی کردووە و تەنیا 88 خولەک دەرفەتی بەشداریکردنی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button