راپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ ئەو ئەستێرانەی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

ئەو پێنج وەرزشکارەی بە رووداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ و فڕۆکە و هێلیکۆپتەر گیانیان لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

دیۆگۆ جۆتا ئەستێرەی پۆرتوگاڵی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوایین قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆیە، بەڵام یەکەم ئەستێرەی وەرزشی نییە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدابێت، پێشتر چەندان یاریزانی بەناوبانگ بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ هەوادارانی وەرزشییان خەمبار کردووە.

دیۆگۆ جۆتا یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی (2025)

دیۆگۆ جۆتا ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (03/07/2025) لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی A-52 لە شارۆچکەی پالاسیۆس دی سانابریا، باکووری رۆژئاوای ئیسپانیا و باکووری پۆرتوگال گیانی لەدەستداوە. شارەوانی پالاسیۆس دی سانابریا بڵاویکردووەتەوە، جۆتای تەمەن 28 ساڵ و ئاندرێی برای، 26 ساڵ گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی قسەی چەند شایەتحاڵێک کە پەیوەندییان بە فریاکەوتنی ئیسپانیا کردووە، کاتژمێر 12:40 بەکاتی مەدرید رووداوەکە روویداوە و دوای رووداوەکە، دەستبەجێ ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەرزبووەوە و ئەمەش هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی ئەستەم کرد.

ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێی پۆرتوگال گیانی لەدەستدا

خۆزێ ئانتۆنیۆ ریێس یاریزانی ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و ریال مەدرید و سێڤییای ئیسپانی (2019)

سەرەتای مانگی یۆنیۆی 2019 خۆزێ ئانتۆنیۆ ریێس ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی ئارسیناڵی ئینگلیزی و ریال مەدرید و سێڤییای ئیسپانی بەهۆی تیژڕۆییەوە گیانی لەدەست دا.

ریێس لە تەمەنی 35 ساڵیدا، کاتێک خۆی و دوو ئامۆزای لە سێڤییا دەچوونە ئوترێرا، بە ئۆتۆمبێڵێکی مێرسیدس  S 550 بەهۆی تیژرۆییەوە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دا و بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا، کە دواتر پۆلیسی هاتوچۆ رایگەیاند ریێس بە خێرایی 187 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا شوفێری کردبوو.

خوانیتۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی (1992)

خوان گۆمێز ناسراو بە خوانیتۆ یەکێک بوو لە ئەفسانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە سەرەتای مانگی نیسان/ئەپرێلی 1992 کاتێک لە سەیرکردنی یارییەکی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ راهێنەرەکەی دەگەڕایەوە، لە رێگا خۆیان بە بارهەڵگرێکدا کێشا و ئەو ئەستێرە ئیسپانییە لە تەمەنی 37 ساڵیدا گیانی لەدەست دا.

خوانیتۆ کە بە درێسی ریال مەدرید زیاتر لە 400 یاری و 121 گۆڵی کردووە، لەناو ئۆتۆمبێڵەکە سەرنشین بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆر بە بەهێزی خۆیان بە بارهەڵگرێکدا کێشابوو، ئۆتۆمبێڵەکەیان ئاگری گرت و خوانیتۆ لە تەمەنی 37 ساڵی گیانی لەدەست دا.

Image

ئێمیلیانۆ سالا ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی نانتی فەڕەنسی و کاردیف سیتی ئینگلیزی (2019)

سەرەتای ساڵی 2019 کاتێک ئێمیلیانۆ سالا هێرشبەری ئەرجەنتینی لە نانتی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە کاردیف سیتی ئینگلیزییەوە کرد، ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی بەریتانیای کرد و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە کاردیف گەڕایەوە نانت، لە رێگادا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

سالا لە تەمەنی 28 ساڵیدا کاتێک بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەگەڕایەوە نانت، فڕۆکەکەی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی کەوتە خوارەوە، ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە رۆژی 19ـی کانوونی دووەم/یەنایەری 2019 ون بوو، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەدوای فڕۆکەکەی گەڕان، بەڵام سەرەتای مانگی فێبرایەر دوای ئەوەی کەمپەینێکی گەورە کرابوو، تەرمی ئەو یاریزانە دۆزرایەوە.

Image: FBL-FRA-ENG-SALA-ACCIDENT

کۆبی برایانت ئەستێرەی باسکەی ئەمریکی (2020)

کۆبی برایانت ئەستێرەی بەنابوناگی باسکەی ئەمریکا لە رووداوێکی هاتوچۆدا کاتێک خۆی و کچەکەی بە هێکیکۆپتەر لە کالیفۆرنیا بوون، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە تەمەنی 41 ساڵی گیانی لەدەست دا.

کۆبی برایانت کە بۆ ماوەی 20 ساڵ لە ریزی یانەی لۆس ئانجێلس لیکەرزی ئەمریکی یاریی دەکرد و پێنج جار نازناوی خولی باسکەی ئەمریکای بۆ یانەکەی بەدەستهێنابوو، چوار ساڵ دوای ئەوەی وازی لە یاریکردن هێنا، لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لەناو هێلیکۆپتەرێک لە کالیفۆرنیا گیانیان لەدەست دا، یەکێک لە سەرنشینەکانی ئەو هێلیکۆپتەرە گیانای کچی برایانت بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button