ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعوودییەکان ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە گۆڵکاری سێریا ئەی دەکەن

خانمە پیرەکەش چاودێری دەکات..

Yariga App

یاریگا –

قادسیەی سعوودی ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ماتیۆ رێتێگی، هێرشبەری ئیتاڵی پێشکەش دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی قادسیەی سعوودی ئۆفەرێکی بە بەهای 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ماتیۆ رێتێگی، هێرشبەری ئاتاڵانتا پێشکەش دەکات.

قادسیە لە ماوەی رابردوو هەوڵی گواستنەوەی ریکاردۆ ئۆرسیلینی، هێرشبەری بۆڵۆنیا، مۆیس کەین، هێرشبەری فیۆرێنتینا و جۆناسان دەیڤدی کەنەدی دا، بەڵام لە گواستنەوەی هیچکامیان سەکەوتوو نەبوو.

ئەمجارە یانە سعوودیەکە سەرنجی خستووەتە سەر گۆڵکاری وەرزی رابردووی سێریا ئەی و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی تەمموزن یانە سعوودیەکە یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ئاتاڵانتا دەکەن، بەهای ئۆفەرەکەش لە 60 ملیۆن یۆرۆ نزیکدەبێتەوە.

هاوکات یوڤێنتوسی ئیتاڵیش چاوی لەسەر هێرشبەرە لاوەکەیە، خانمە پیرەکە ئەگەر لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین سەرکەوتوو نەبێت، هەوڵی گواستنەوەی رێتێگی دەدات.

قادسیە وەرزی رابردوو لە گواستنەوەی پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئەرجەنتینی نزیکبوو، بەڵام لە کۆتا خولەکەکان گرێبەستەکە شکستیهێنا.

ماتیۆی 26 ساڵان وەرزی رابردوو لە 49 یاریی 28 گۆڵی بۆ ئاتاڵانتای کرد و 9 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button