بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ژیلوان حەمەد گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ کۆتایی هات و ماڵئاوایی لە یانەکە کرد

لە ماوەی شەش مانگدا تەنیا 37 خولەک یاریی بۆ زاخۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

ژیلوان حەمەد گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ کۆتایی هات و ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ژیلوان حەمەد گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ کۆتایی هات و ریزەکانی ئەو یانەیەی بەجێهێشت و چیدیکە ئەو ئەستێرە کوردە بە درێسی سوور و سپی پۆشەکان نابینینەوە، ژیلوان لەگەڵ زاخۆ گەشتی نەکردووە و لە یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر گەرمە ئامادە نابێت.

ژیلوان (34 ساڵان) سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆ کرد، بەڵام تەنیا دوو یاریی بە درێسی زاخۆ کرد و دەرفەتی یاریکردنی پێویستی وەرنەگرت، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا گەرچی یانەی زاخۆ دەیانویست گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، بەڵام ژیلوان سووربوو لەسەر ئەوەی لە یانەکە بڕوات.

کوڕە رانیەییەکە لە ماوەی ئەو شەش مانگەی پەیوەندی بە درێسی یانەی زاخۆ کردبوو، بە درێسی یانەکە تەنیا لە دوو یاری وەکو یاریزانی یەدەک بەرامبەر کەرخ و قاسم یاریی کرد و بە هەردوو یارییەکە تەنیا 37 خولەک بەشداریی پێکرا، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

ژیلوان پێشتر لە یانەکانی هۆفینهایمی ئەڵمانی، ستاندارد لیێجی بەلجیکی، ئەلخلوودی سعوودی، گۆریکای کڕواتی، مالمۆ و هاماربی و ئۆرێبرۆی سویدی یاریی کردووە، هەشت یاریی نافەرمی بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی سوید کردووە و جارێکیش بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە و خاوەنی یارییەکی نێودەوڵەتییە بە درێسی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button