بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چەند رۆژی داهاتوو مانچێستەر یونایتد گرێبەستە دڵخوازەکەی خۆی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد تەنها چەند هەنگاوێکی کەمی لەبەردەم ماوە بۆ راگەیاندنی فەرمی گواستنەوەیەکی دڵخوزی خۆی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی، مان یونایتد بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی برێنتفۆرد بۆ گواستنەوەی بریان ئێمبوێمۆ کە ماوەیەکە لە مامەڵەیەکی چڕوپڕدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە شەیتانە سوورەکان گەشبینن بەوەی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە کامیرۆنیەکە بگوازنەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرت، تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە 26 ساڵانییە کە لە باڵی راست یاریی دەکات 65 ملیۆن پاوەند دەبێت.

خواستی ئێمبوێمۆ هەر پۆشینی درێسی مان یونایتدە. لەو پێناوەشدا وەک چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو بڵاویکردەوە، ئۆفەری تۆتنهامی رەتکردووەتەوە. هاوکات داواشی لە یانەکەی کردبووی رێگەی چوونی بەرەو ئۆڵدترافۆرد بۆ ئاسان بکەنەوە.

دوایین پەرەسەندن؛ بریان ئێمبوێمۆ دوو یانە شۆک دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button