چۆن بۆکسێن دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی ئاستی یاریزانان بدات؟

یاریگا –
بۆکسێن بەوە ناسراوە کە وەرزشێکی جەستەیی و چڕ و پڕە، بەڵام ئایا دەزانی کە دەتوانێت سوودی بۆ یاریزانانی تۆپی پێ و وەرزشەکانی دیکە هەبێت؟
لە ساڵانی رابردوو زۆرێک لە راهێنەرە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ راهێنانی تایبەتیان لە بەرنامەکانی راهێنانی یاریزانەکانیاندا جێگیر کردووە؛ یەکێک لەو راهێنانانە بۆکسێنە، کە سەرەڕای جیاوازییەکەی لەگەڵ تۆپی پێ، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر باشترکردنی تواناکانی یاریزانان هەیە.

بەرزبوونەوەی توانای جەستەیی
بۆکسێن، بە پشت بەستن بە راهێنانی چڕی بەرز و بەردەوام وەک بازدانی پەت و لێدانی کیسەی بۆکس. بە شێوەیەکی کاریگەر لێدانی دڵ و کرانەوەی سییەکانی وەرزشوانان باشتر دەکات. بە راهێنانی بۆکسێن، یاریزانانی تۆپی پێ دەتوانن بە درێژایی 90 خولەکی یارییەکە وزەی خۆیان بە باشی بپارێزن و لە خولەکەکانی کۆتاییدا ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.
بەرزبوونەوەی خێرایی و هاوسەنگی
راهێنانی پێ لە بۆکسێندا زۆر لە راهێنانی پێ لە تۆپی پێدا دەچێت. ئەم راهێنانانە کە جوڵەی سووک و خێرا لەخۆدەگرن لەگەڵ گواستنەوەی بەردەوام، یارمەتی یاریزانانی تۆپی پێ دەدەن لە کاتی بڕین و بەرگریکردن و هەڵهاتن کاردانەوەی باشترینا هەبێت.
بەهێزکردنی ماسولکەکان
یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی بۆکسێن بریتییە لە بەشداریکردنی بەردەوامی ماسولکەکانی جەستە (سک، پێ، پشت و شان). ئەم ماسولکانە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە بڕین و مامەڵەکردن لەگەڵ پێکدادانی جەستەیی و لێدان و تەنانەت بازدان بۆ لێدانی سەر.

بەهێز کردنی سەرنج، کاردانەوە و بڕیاردان
بۆکسێن پێویستی بە کاردانەوەی خێرا و شیکاری جوڵەکانی بەرامبەر و بڕیاردانی خێرا هەیە؛ ئەو سیفەتانەی کە کلیلی ئاست بەرزی یاریزانانی تۆپی پێن، بەتایبەتی گۆڵپارێزان و یاریزانانی ناوەڕاست. بۆکسێن هەماهەنگی دەست و چاو و سەرنج لە دۆخە گرنگەکانی یارییەکەدا باشتر دەکات.
زیادبوونی متمانە و ئامادەیی دەروونی
ئەو یاریزانانەی تۆپی پێ کە بۆکسێن لە خشتەی راهێنانەکانیان دایە نەک هەر لە رووی جەستەییەوە بەهێزتر دەبن، بەڵکو لە رووی دەروونیشەوە خۆیان بۆ یارییە سەختەکان ئامادە دەکەن. راهێنان لە ژینگەی پەستانی بەرزی بۆکسێندا یارمەتی یاریزانان دەدات لە بەرامبەر فشاری جەماوەر و رووبەڕووبوونەوەی جەستەیی و ساتی یاریکردندا متمانەی زیاتریان بەخۆیان بێت.