دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ هێرشبەرێكی سوپەر دەگوازێتەوە و بایرن میونشن بژاردەیەكی دیكە دەكاتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ماركوس راشفۆرد لەلایەن یانەیەكی دیكەوە گرنگی پێدەدرێت، كریستاڵ پاڵاس شوێنگرەوەی مارک گێی دەگوازێتەوە و مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی ئینتەر میلانی دەوێت.

بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی ماركوس راشفۆرد یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد دەكاتەوە و بە ئاستی وەرزی رابردووی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا سەرسامبووە – سەن.

ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سپۆرتینگ نزیكبووەتەوە و یاریزانەكەش دەیەوێت پەیوەندی بە گەنەرزەوە بكات – لیكیپ.

كریستاڵ پاڵاس لەگەڵ بەرگریكاری كۆتدیڤواری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن گەیشتە رێككەوتن و بە بەهای 47 ملیۆن پاوەند یاریزانەكە بۆ جێگای مارک گێی دەگوازێتەوە – ئا بۆلا.

مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی داڤیدێ فراتێسی دەستپێكرد – كۆت ئۆفساید.

ئارسیناڵ ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی نۆنی مادیوكی ئینگلیزی و یاریزانی چێڵسی پێشكەشكردووە – سكای ئەڵمانیا.

یوڤێنتوس لە گواستنەوەی جۆناسان دەیڤد هێرشبەری كەنەدی یانەی لیلی فەڕەنسی نزیكبووەتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

جۆن دوران بۆ تەواوكردنی گواستنەوەكەی بە خواستن بۆ فەنارباچێ گەشتی توركیا دەكات – ئاتلێتیک.

نیوكاسڵ بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی لیۆناردۆ بالێردی ئەرجەنتینی و بەرگریكاری مارسیلیای فەڕەنسی دەكات – دەیلی مەیڵ.

بێرنلی كار لەسەر گواستنەوەی تۆلۆ ئاركۆداری نایجێری و هێرشبەری خینک دەكات – تێلیگراف.

ئەیسی میلان دەیەوێت بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند ئاردۆن یاشاری سویسری و ناوەڕاستكاری كڵەب بروج بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button