تەواو؛ ئارسیناڵ و بەرگریکارێکی لالیگا رێککەوتن بۆ ئەوەی لەم هاوینە بچێتە لەندەن

یاریگا –
ئارسیناڵ لەگەڵ کریستیان مۆسکێرا رێککەوتن بۆ ئەوەی بەرگریکارەکەی ڤاڵێنسیا پەیوەندی بە ریزەکانی یانە لەندەنییەکە بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ئارسیناڵ لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری ڤاڵێنسیا رێککەوتووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە رووبکاتە ریزەکانی گەنەرز، لەکاتێکدا ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.
🚨🔴⚪️ Arsenal have reached full agreement on personal terms with Christian Mosquera.
New proposal set to be submitted after opening bid worth €14m got rejected by Valencia.
Arsenal hope to get the deal done for fee in excess of €20m, talks underway. 🇪🇸 pic.twitter.com/mezDq6j2wc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 29, 2025
ڤاڵینسیا ئۆفەری یەکەمی ئارسیناڵی رەتکردبووەوە کە 14 ملیۆن یۆرۆ بوو، ئێستا ئارسیناڵ دوای رێککەوتنی لەگەڵ یاریزانەکە بەنیازە ئۆفەری دووەم پێشکەشی شەمشەمە کوێرەکان بکات و لەوانەیە نرخەکە بگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامن.
مۆسکێرا (20 ساڵان) لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و لەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی ئیسپانیا بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، جگە لە ئارسیناڵ، ریال مەدریدیش چاوی لەسەرە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.