بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر گرێبەستێکی دیکە رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر دەستی واڵاترکرد بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی و لە جووڵەیەکیتردا رێککەوتنی لەگەڵ هێرشبەرێک ئەنجامدا.

کۆتا هەفتەکانی وەرزی رابردوو بۆ ئینتەر کارەساتبار بوو کە بەجارێک سەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتیانەی تێیدا پاڵێوراوی سەرەکی بوو بۆ بردنەوەیان، لەدەستیدان. هەربۆیە کارگێڕی نیرازوری پلانی بۆ بەهێزترکردنی چەند پێگەیەکی جیاواز داڕشت بەتایبەت هێڵی هێرشبەریی.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە ئیتاڵییەکان، لەنێوشیاندا فابریزۆ رۆمانۆ و دی مارزیۆ، ئینتەر میلان لەگەڵ پارما گەیشتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ئانج یان بۆنی.

سەرچاوەکان گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنەکەیان ئاشکراکردووە و باس لەوەدەکەن گرێبەستی یاریزانە 21 ساڵانە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە و تێچووەکەشی 23 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 3 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

بۆنی وەک هێرشبەری سەرەڕم یاریی دەکات. وەرزی رابردوو لە 38 یاریی بۆ پارما توانی 6 گۆڵ و 4 ئەسێست بکات.

لە دەستپێکی مێرکاتۆی هاوینە ئینتەر تا ئێستا بەفەرمی سێ گرێبەستی راگەیاندووە ئەوانیش گواستنەوەی لویس هێنریکی لە مارسیلیای فەڕەنسی، پیتەر سوچیچ لە دینامۆی کڕواتی و نیکۆلا زالێڤسکی لە رۆما.

بابەتی زیاتر

Back to top button