
یاریگا –
ئه‌نسۆ فاتی دوای تێپه‌راندنی پشكنیه پزیشكیه‌كان رێكاره‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ ته‌واو كرد.
یانەی مۆناکۆی فەرەنسی گرێبەستی لەگەڵ ئەنسۆ فاتی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک تەواو کردووە، دوای ئەوەی رۆژی هەینی بە سەرکەوتوویی پشكنینه پزیشکیه‌كانی تێپه‌راند.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گرێبەستەکە فاتی تەواو بووە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت كه فاتی بووته یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆ .
✅ Exitosa revisión médica de Ansu Fati en Mónaco
🔴 La cesión del extremo hispano-guineano por una temporada se hará oficial a inicios de la próxima semana
✍️ @sergisoleMD https://t.co/18Diig0VKP
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 27, 2025
رۆژنامه‌كه روونیشیکردەوە، رێککەوتنی نێوان بارسێلۆنا و مۆناکۆ بژاردەیەکی تێدایە بۆ ئەوەی یانە فەرەنسیەکە فاتی بە نزیکەی 11 ملیۆن یۆرۆ بکڕێته‌وه
بارسێڵۆنا ڕێژەیەکی لەسەدی وەردەگرێت ئەگەر مۆناکۆ لە داهاتوودا فاتی بفرۆشێته، هەر یانەیە لە وەرزی خواستن نیوەی مووچەکەی دەدات.
مۆناکۆ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هاوشانی فاتی گرێبەستێکی دیکەی گەورە ڕابگەیەنێت، ئه‌ویش پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسیه كه سزای 18 مانگی به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی ورزه به‌خشی ته‌واو كرد.
مۆناکۆ وەرزی ڕابردوو پلەی سێیەمی خولی فەرەنسای بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەر کرد.