دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یانەیەكی ئەڵمانی هارڤی ئیلیەتی دەوێت و نیوكاسڵ ئۆفەرێكی باشتر پێشكەشی جواو پێدرۆ دەكات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

سێ یانەی پرێمەرلیگ ئانتۆنیۆ سێمێنیۆیان دەوێت، ئارسیناڵ بەرگریكارێكی ئیسپانی دەكاتە ئامانج و ئێمبوێمۆ مانچێستەر یونایتدی دەوێت.

هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر یونایتد، نیوكاسڵ یونایتد و تۆتنهام هەوڵی بەدەستهێنانی ئانتۆنیۆ سێمینیۆ دەدەن و بۆرنمسیش نرخی یاریزانەكەی بە 70 ملیۆن پاوەند دیاریكردووە – Inews.

ئارسیناڵ هیوادارە لە گواستنەوەی كریستیان مۆسكوێرا بەرگریكاری ئیسپانی یانەی ڤالێنسیا سەركەوتوو بێت – گاردیان.

براین ئێمبێمۆ بڕیاری خۆیداوە و دەیەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات – ئاتلێتیک.

جاراد برانسوەیت ئامادەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئیڤەرتن بۆ پێنج ساڵ نوێبكاتەوە – تایمز.

لایپزیگ ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت یاریزانی یانەی لیڤەرپوول دەربری هەروەها یانەكانی برایتن و وێستهامیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – میرەر.

ئانتۆنی میلامبۆ ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەی فاینۆرد یەكەم گرێبەستی كیس ئەندرۆس راهێنەری نوێی برێنتفۆرد دەبێت – لەندەن ئێڤنینگ.

لیدز یونایتد گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ دۆگلاس لویز دەستپێكردووە – كاڵچیۆ مێركاتۆ.

وێستهام گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی یوناس موسا ناوەڕاستكاری ئەمریكی دەستپێكردووە – توتۆمێركاتۆ.

نیوكاسڵ دەیەوێت ئۆفەرێكی باشتر بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ هێرشبەری برایتن پێشكەش بكات دوای ئەوەی ئۆفەری 50 ملیۆن پاوەندیان رەتكردەوە – تۆک سپۆرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button