گواردیۆلا هێرش دەکاتە سەر کۆلینا؛ من تۆ ناناسم

یاریگا –
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی رەخنەی لە پیرلۆیجی کۆلینا سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانی فیفا گرت،ئهمهش دوای ئەوەی سزای ریکۆ لویس لە جامی جیهانی یانەکان بۆ سێ یاریی زیادکرا.
ریکۆ لویس یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریی یەکەمی کۆمەڵەی جامی جیهانی یانەکاندا بەرامبەر ویداد کازابلانکا کارتی سووری وەرگرت و ریکۆ لویس بۆ دوو یاری لەلایەن فیفاوە سڕکرا، دواتر بسزاكهی بۆ سێ یاریی زیادكرا و بهمهش لە گهڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر یۆڤێنتۆس بەشداری یارییەکە ناکات.
لهبارهی زیادكردنی سزاكهی گواردیۆلا بە توندی رهخنهی له بڕیارهكه گرت و رایگهیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یاریزانەکان بەیەکەوە خلیسکان و بەرکەوتنیان بەبێ مەبەست بووە، سزاکە زیادەڕەوی تێداكراوه.
Pep Guardiola takes aim at Pierluigi Collina after Rico Lewis hit with extended ban | @johncrossmirrorhttps://t.co/pEKXK0aaAp pic.twitter.com/zYis3Gd8sy
— Mirror Football (@MirrorFootball) June 25, 2025
راهێنەری مانچێستهر سیتی گوتی، من کۆلینا ناناسم، من ئەو شەرەفەم نەبووه لەگەڵ سەرۆکی ناوبژیوانان قسە بکەم، بەڵام بە تەواوی دڵنیام ناوبژیوانان ریکۆ ناناسن، ئەو له یاریگا یاریزانێكی زۆر هێمنه به توندی یاریی ناكات، ئهو هێنده لهسهرخۆیه هەندێکجار وەک بەرگریکارێک دەبێت پێی بڵێیت، دەبێت شەڕانگێزتر یاریی بكهیت.
گواردیۆلا روونیشیکردەوە، ئەو ڕووداوەی بەبێ مەبەست بووه، دەزانم لهوانهیه وێنەکە وای لێبکات بە مەبەست دەربکەوێت، بەڵام هەردوو پێی لەسەر زەوی بوو، بەداخەوە کەمێک دەستی لە لێوەکانی داوە.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئەگەر سزای سڕکردنەکە بۆ سێ یاری زیاد بکەن، ئەوا کاتێکی زیاتری دەبێت بۆ پشوودان لە کەنار دەریا، هیوادارین سزاكه پێداچوونهوهی بۆ بكرێت.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا رایگهیاند، من ریکۆ باش دەناسم، هەرگیز نیازی ئەوەی نەبووە ئازاری کەس بدات،به توانجهوه گوتی، ئەگەر فیفا بیەوێت سزا توندهكانی خۆی نیشان بدات، ئەوە شتێکی باشە، سزای سێ یاری قبوڵ دەکەین.
مانچێستهر سیتی سهركهوتنی بۆ قۆناخی 16ـی جامی جیهانی یانەکاندا مسۆگەر کردووه و بە شەش خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیه، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یۆڤانتۆسی پێشەنگ، یارییهكهی ئهمشهویان پاڵهوانی گروپهكهیان یهكلایی دهكاتهوه