ئیتاڵیائیسپانیاسعوودیەگرنگترین

🎥: شۆخ و شەنگێک سێ ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ شەرمەزار دەکات

Yariga App

یاریگا –

کچە مۆدێڵێکی ئەلبانی سێ ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ شەرمەزار دەکات و نامەکانیان بڵاو دەکاتەوە، کە ئەو سێ ئەستێرەیەی تۆپی پێ بۆ کچە شۆخ و شەنگەکەیان ناردووە.

مێلیسا ئێم، کچە مۆدێلی ئەلبانی تەمەن 22 ساڵ، لە سۆشیال میدیا نامەکانی سێ ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی بڵاو کردەوە، کە زیاتر لە شەش ملیۆن فۆڵۆوەرسی لە ئینستاگرام و تیک تۆک هەیە و لە ئۆنلی فانیش چالاکە و وێنەکانی بە پارە دەفرۆشێتەوە.

مێلیسا ئاشکرایکردووە، کەریم بێنزێما و ڤینیسیۆس جونیۆر و رافایل لیاو لە رێگەی نامەی تایبەتەوە پەیوەندییان پێوەکردووە و دەڵێت بێنزێما بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەکی زیاتر بکات، بە سادەیی تەنیا “سڵاو”ێکی بۆ ناردووە، بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر وشەکانی درێژ کردووەتەوە و بانگهێشتی کردووە بۆ ماڵەکەی.

مێلیسا ئاماژەی بەوە کردووە، ساڵی رابردوو ڤینیسیۆس بانگهێشتی ماڵەکەی کردووە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە. هەروەها باسی لەوە کرد کە پێش ئەوەی باڵۆن دۆر بە رۆدری یاریزانی مانچێستەر سیتی ببەخشرێت، پێشبینی کردووە ڤینیسیۆس خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە.

مێلیسا ئاشکرایکردووە، زۆرترین نامەناردن لەلایەن رافایل لیاوی ئەستێرەی ئەیسی میلانەوە بووە. خانمە مۆدێلەکە دەڵێت کە تەنیا جارێک وەڵامی داوەتەوە، دوای ئەوەی رافایل بێزاری خۆی لە پشتگوێخستنی نامەکانی لەلایەن مێلیساوە دەربڕیوە.

هێشتا کاتی نامەکان روون نییە، بەتایبەتی کە لیاو ساڵی رابردوو پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی ئینێس ریبێلۆدا هەبووە و ئەمساڵ جیابوونەتەوە. هەروەها بێنزێما ساڵی رابردوو پەیوەندی لەگەڵ خانمە ئەکتەر لینا خوداری هەبووە، بەڵام ئەمساڵ پەیوەندی نێوانیان بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە. لە بەرامبەردا ڤینیسیۆس تاوەکوو ئێستا سینگڵە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Melissa M (@melimtx)

ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سێ یاریزانەکەی خستە دۆخێکی شەرمەزارکەرەوە و ڤیدیکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە سۆشیالمیدا بڵاو بوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button