ئینگلتەرا

ئەفسانەی وەیڵز گرنگی بە خاوەندارێتی یانەیەکی چامپۆنزشیپ پشتڕاست دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

گاریس بەیڵ دووپاتیکردەوە کە بەشێکە لەو گروپەی کە هەوڵی کڕینی یانەی زێدی خۆی، کاردیف سیتی دەدات.

بەیڵ کە ماوەیەکە لە لاکێشەی سەوز دوورکەوتووەتەوە، ئێستا سەرکردایەتی کۆمەڵەیەک دەکات کە بەدوای کڕینی کاردیف سیتیدایە. هەرچەندە داواکاری سەرەتاییان رەتکرایەوە، بەڵام بەیڵ تا ئێستاش ئارەزووی دەستبەسەرداگرتنی یانە وێڵزییەکە دەکات و تەنانەت لە رێگەی نامەیەکەوە لەگەڵ خاوەنی ئێستای یانە وێڵزییەکە گفتوگۆی کردووە.

کاردیف سیتی بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2003ەوە لە وەرزی 2024-2025 دابەزی بۆ پلە سێی تۆپی پێی ئینگلتەرا. ئەگەر گرێبەستەکە سەرکەوتوو بێت، ئەوا خاوەندارێتی بەیڵ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یانەکە لەڕووی دارایی و ناوبانگەوە دەبێت.

بەیل کە ئامادەی ئاهەنگی ناساندنی فیلمی فۆرمولا وەن بوو، لە میانی قسەکانیدا گوتی:

ئێمە ئارەزووی کڕینی کاردیف دەکەین، ئەوە یانەی زێدی منە، کە من لەوێ گەورە بووم و خاڵم یاری بۆ تیپەکە کردووە، ئەندام بوون لە گروپی خاوەرنداریەتی یانەکە خەونێکە کە دێتە دی. کاردیف یانەیەکە زۆر لە دڵمەوە نزیکە. من لەوێ گەورە بووم و زۆر دڵخۆش دەبم بەشێک بم لە گەشەکردنی ئەم یانەیە و بیهێنمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی، واتە پرێمەرلیگ.

بەیڵ لە شاری کاردیف لەدایکبووە بەڵام هەرگیز پەیوەندی بە یانەکەوە نەکردووە، لەبری ئەوە لە ئەکادیمیای لاوانی ساوسهامپتۆن دەستی بە ژیانی وەرزشی کردووە و دواتر پەیوەندی بە یانەکانی تۆتنهام، ریال مەدرید و لۆس ئەنجلۆس کرد.

کاردیف لە وەرزی 2018-2019 یانەیەکی پرێمەرلیگ بوو، بەڵام دوای تەنیا یەک وەرز دابەزی. لەو کاتەوە شەش ساڵ لە چامپیۆنشیپ بەردەوام بوو و ئەمساڵ بۆ پلە سێ دابەزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button