بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لێدوانی فەرمی لە ئینتەر میلانەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی چاڵهانۆگلو بۆ خولی وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا –

لەلایەن ئینتەر میلانەوە لێدوانی فەرمی بڵاوکرایەوە سەبارەت بە دەنگۆیەکانی هاکان چاڵهانۆگلو و گەڕانەوەی بۆ خولی وڵاتەکەی.

بەشێک لە مێدیاکان بەتایبەت سپۆرت مێدیاسێت بڵاویانکردەوە کە یانەی گالاتاسەڕای گرێبەستێک بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئینتەر دەکات بۆ گەیشتن بە تواناکانی ناوەڕاستکارە تورکیەکە، بەڵام یانەکەی ئەو بڕە رەتدەکاتەوە و داوای 35 ملیۆن دەکات.

لە نوێترین کاردانەوەدا بۆ ئەو دەنگۆیانە، مارۆتای سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە رەتیکردەوە و وتی

هیچ ئۆفەر و داواکارییەکی فەرمییمان لە گاڵاتاسەڕای پێنەگەشتووە. هاکانی یاریزانی ئێمەیە.

چاڵهانۆگلو وەک هەمیشە بە نایابترین شێوەی هەڵسوکەوت دەکات وەک یاریزانێکی تەواو پیشەگەر.

هاکان کە ئێستا تەمەنی ساڵە، یەکەمی دەرکەوتنی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ یانەی کارلسروهەری ئەڵمانی بوو لە 2011-2013 پێش ئەوەی رووبکاتە هامبۆرگ و پاشان لیڤەرکوزن. بەڵام ئەو زیاتر لەگەڵ ئەیسی میلان ناسرا کاتێک لە ماوەی 5 ساڵ (2017-2021) درێسی رۆسۆنێری پۆشی. لە گواستنەوەیەکی چاوەڕواننەکراویشدا روویکردە ئینتەری رکابەری میلان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button