ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ شێوازێكی نوێ لە راهێنانەكان جێبەجێدەكات

ئاڵۆنسۆ چاودێری هەموو شتێک دەكات

Yariga App

یاریگا

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید شێوازێكی نوێ لە راهێنانەكان جێبەجێ دەكات.

لە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو ریال مەدرید لەبەر ئەنجامە خراپەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و چابی ئاڵۆنسۆی لە جێگای دەستنیشانكرد.

لە یەكەم یاریی ئاڵۆنسۆدا لە مۆندیالی یانەكان بەرامبەر هیلالی سعوودی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، چابی ئاڵۆنسۆ لە رێگای درۆنەوە تەواوی راهێنانەكان تۆمار دەكات و ئەمە یەكەمجارە یانەیەک ئەو شێوازە بەكاربهێنێت.

لە دوای هاتنی ئاڵۆنسۆ گۆڕانكاریەكان لە ریال مەدرید بەردەوامن و راهێنەرە ئیسپانیەكە نوێگەری لە هەموو شتێک دەكات و بەكارهێنانی درۆن لە راهێنانەكان بۆ چاودێریكردنی تەواوی یاریزانەكان هەنگاوێكی دیكەی راهێنەرەكەیە.

چابی ئاڵۆنسۆ پێشتر لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن هەرگیز ئەم شێوازەی بەكارنەهێناوە و یەكەمجارە ئەو كارە بكات.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە دووەم یاریی خۆیدا لە جامی جیهانی یانەكان رووبەرووی پاچووكای مەكسیكی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button