بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوی یانە نوێیەکەی راشفۆرد ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد یانەی داهاتووی ئاشکرادەبێت لە رێگەی یانەیەکی وڵاتەکەیەوە دەگەڕێتەوە کێبڕکێ گەورەکان.

راشفۆرد دوای بەسەربردنی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا، بەهۆی ئەوەی یانەکە لە کۆتا هەفتەدا چانسی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ لەدەستدا و ئەوەش وایکرد گواستنەوەکەی نەکەنە هەمیشەیی. لەلایەن روبن ئامۆریمی راهێنەری مانچێستەر یونایتدیشەوە هیچ ئاماژەیەک بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد پیشاننەدراوە.

ئەگەرچی یانەی بارسێلۆنا نیازی هەبوو لە گواستنەوەی راشفۆرد و خودی یاریزانەکەش ئەو هیوایەی هەبوو، بەڵام یانە کاتالوونیەکە لە کۆتاییدا بژاردەیتری وەک نیکۆ ویلیامز و لویس دیازی کردە لەپێشینەی پلانەکانی گواستنەوەکانیان.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، یانەی نیوکاسڵی ئینگلزی دەیەوێ هێرشبەرە 27 ساڵییەکە بباتە ریزەکانی.

نیوکاسڵ ئەو یاریزانە وەک زیادکراوێکی پێویست دەزانێت بۆ هێڵێ هێرشبەری. رۆژنامەکەش ئاشکرایکردووە کە کە گواستنەوەکە بەشێوەی خواستن دەبێت تا کۆتایی وەرزەکە.


ئەو یانەیە بە راهێنەرایەتی ئێدی هاو بۆ وەرزی داهاتوو بەشدارن لە چامپیۆنزلیگ و دەیەوێ بە هێنانی رەگەزی نوێ ریزەکانی پتەوتر بکات.

راشفۆرد لە کۆی 17 یاریی بۆ ئاستۆن ڤیلا، توانی 4 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات. ئەوەش وایکرد ئێدی هاو بیر لە سوودوەرگرتن لە تواناکانی بکاتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button