
یاریگا –
هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە دۆخێکی ناجێگیردا رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە.
لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، پێنج شەممە ( 19ـی حوزەیرانی 2025 ) کاتژمێر 9:30ـی شەو لە یاریگای شەعب هەولێر رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە، هەولێر لە ئێستادا بارودۆخی جێگیر نیە و یاریزانەکانی سێ مانگە مووچە و شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، تەنها دوو رۆژیش ئامادەکاری بۆ ئەم یارییە کردووە.
قوەجەوییە و هەولێر لە مێژوودا 58 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە 10 یارییدا بڕاوە بووە و قوەجەوییە 38 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە 10 یارییشدا یەکسان بوونە، جەوییە 114 گۆڵی لە هەولێر کردووە و هەولێریش 37 گۆڵی تۆمار کردووە.
گەورەترین سەرکەوتنی هەولێر 3 _ 1 بوو لە خولی نایابی عێڕاق 2013 _ 2014 لە یاریگای شەعب، گەورەترین سەرکەوتنی قوەجەوییە 7 _ 1 بوو لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 1992 _ 1993 لە یاریگای شەعب، یەکەم یاریی نێوان هەردوو یانە لە 29 _ 10 1987 بوو لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 1987 _ 1988 کە لە یاریگای هەولێر جەوییە 2 _ 1 براوەبوو، گۆڵکاری مێژوویی نێوان هەردوو یانە ئەکرەم عەمانوئێلە لە یانەی جەوییە کە 14 گۆڵی تۆمار کردووە.
هەولێر لە سێ یاریی رابردوودا شکستی هێناوە و بە 44 خاڵ لە ریزبەندی 13دێت، قوەجەوییە بە 57 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.