گواردیۆلا ئاماژە بە رۆیشتنی یاریزانێكی گرنگی یانه‌كه‌ی دەکات

یاریگا –
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی رایگه‌یاند له‌وانه‌یه جاک گرێلیش بیر لە جێهێشتنی یانەکە بكاته‌وه.
هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵیەکە، لە ساڵی 2021 لە یانەی ئاستۆن ڤێلا بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە سیتی کرد، لە وەرزی 2024-2025 تەنها له حەوت یاری پرێمەرلیگی یاریی كرد.
گواردیۆلا پێش یارییان به‌رامبه‌ر ویداد کازابلانکای مەغریبی، له جامی جیهانی یانه‌كان دانی بەوەدانا کە داهاتووی گرێلیش نادیارە.
گواردیۆلا گوتی، گفتوگۆمان لەگەڵ گرێلیش کرد و بریاماندا گەشت بۆ جامی جیهانی یانەکان نەکات و له مانچێسته‌ر بمێنێته‌وه، دوا بڕیار له ده‌ستی خۆیه‌تی.
That season, he left it all out there. And in the end, this is what it meant to him: tears of joy, unfiltered happiness.
Jack Grealish will leave this club as a winner, say what you like, I honestly couldn’t care less. pic.twitter.com/YxJHTCSbyq
— Geronimo Morgans (@GeronimoMorgans) June 12, 2025
ئاماژەی بەوەشکرد، جاک یاریزانێکی ناوازەیە؛ هەڵبژاردنە تەکنیکییەکانی من تاکە هۆکار بوون بۆ ئەوەی وەرزی رابردوو له زۆربه‌ی یارییه‌كان یاریی نه‌كات، ئێستا گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە یاری بکات، ده‌رگای یانه‌كه بۆ ئه‌و كراوه‌یه و ڕاستگۆ بووینه لەگەڵی و ئەویش راستگۆ بووە له‌گه‌ڵمان.
گواردیۆلا گوتیشی، گرێلیش لە وەرزی 2022-2023 رۆلی هه‌بوو له بردنەوەی سێ نازناو له‌گه‌ڵ سیتی، بەڵام له دوو وەرزی رابردوودا یاریزانەکە کێشەی زۆری هەبووە، وه‌ك پێویست دهرنهكهووتوه و پلانه‌كانی منیش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وی ئه‌و كه‌متر به‌شداری یارییه‌كان بكات.
راهێنه‌ره‌كه‌ی سیتی باسی له‌وه‌شكرد، گرێلیش خۆشەویستی و رێزێکی زۆری بۆ تیپەکە هەیە، پێمان وابوو باشترە گەشت نەکات و لە مانچێستەر بمێنێتەوە، شوێنێک بدۆزێتەوە کە بتوانێت جارێکی تر یاری بکاتەوە و ئەو ئاستە بدۆزێتەوە، كه پێشتر هه‌یبوه، ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا وه‌ك پێویست یاری نەکردووە، هەروەها پێویستی بەوەیە ده‌رفه‌تی پێبدرێت كاتی زیاتر یاریی بكات.
لە کۆتاییدا گوتی، نازانم داهاتووی لە مانچێستەر دەبێت یان نا، به‌ڵام ئێستا یاریزانی مانچێستەر سیتییە، ئەگەر بڕیارەکەش بۆ گەڕانەوەی بێت، ئێمه رێزی لێده‌گرین.
گواردیۆلا دەرگای بە کراوەیی بۆ مانه‌وه‌ی گرێلیش لە یاریگای ئیتیحاد هێشته‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی پێداوه كه تاوه‌كو دوای جامی جیهانی یانه‌كان بیر له داهاتووی خۆی بكاته‌وه.