گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ڤیدیۆ؛ سێرجیۆ رامۆس بە گۆڵێکی نایاب ئینتەر میلانی شۆککرد

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 4:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکان، یانەی مۆنتێری مەکسیکی رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلانن بووەوە و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات.

سێرجیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی لە خولەکی 25 بە لێدانێکی سەری نایاب گۆڵی یەکەمی یانە مەکسیکییەکەی کرد.

هەر لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 42 لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی گۆڵی یەکسانی ئینتەر میلانی کرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

سێرجیۆ رامۆس بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا و خەڵاتی پیاوی یارییەکەی پێشکەشکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button